گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەمچەماڵ؛ دوو کچ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

2022.11.05 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ دوو کچ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ناس کورد-

بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو کچ لە قەزاکە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" لەماوەی 24 کاتژمێرا دوو حاڵەتی خۆکوشتن لە سنوری قەزای چەمچەماڵ تۆمارکراوە کە هەردووکیان کچن و خوێندکارن.

 

بەگوێرەی زانیاریەکان، یەکێک لە کچەکان بەناوی (ئ، ع) تەمەنی 20 ساڵە و خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی بووە، ئەوی دیکەشیان بەناوی (ن، س) تەمەنی 14 ساڵ بووە و خوێندکاری پۆلی هەشتی بنەڕەتی بووە." 

 

بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنی ئەو دوو خوێندکارە ئاشکرانەبووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کێشەی خێزانییان هەبووە.