ناس كورد-
نرخی نەوت زیاتر لە سەدا پێنج بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی نادڵنیایی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود لە ئەمریکا، هەروەها کاریگەریی نزیکی قەدەغەکردنی كڕینی نەوتی ڕووسیا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی دوایین داتاكان، نرخی نەوتی خاوی برێنت سێ دۆلار و 99 سەنت بەرزبووەوە و لە کاتی جێگیربوونیدا بوو. بە 98 دۆلار و 57 سەنت.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی دوو. دۆلار و 96 سەنت کە دەکاتە لەسەدا پێنج بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 92.61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.