کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد پۆلیسی نەوریج سوپاسی دوو پیاوی بەتەمەنی کرد کە ڕێگرییان لە هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر نوێژخوێنانی مزگەوتێک لە شاری بارومی ئەو وڵاتە گرتبوو. . هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ره‌فیق ته‌مه‌ن 65ساڵ، محه‌مه‌د ئیقباڵ جاڤێ ته‌مه‌ن 70 ساڵ ڕۆژی 10ی ئاب، له شاری بارومی باشووری نه‌رویج رێگه‌یان له هێرشبەرێک گرت کە به نیازبوو هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نوێژخوێنانی مزگه‌وتی ناوه‌ندی ئیسلامی نور لە شارەکە بدات. . پۆلیسی نەرویج هەردوو پیاوەکەی بانگهێشتی بینای ئاسایشی شاری باروم کردوو چەپکە گولێکی وەک دەستخۆشی پێشکەشکردن. . له بانگێشته‌كه‌دا لیببێس هامه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی باروم ئاماده‌بووە، بیاتێ گانگاس كرۆگ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی باروم، له به‌رده‌رگای باڵه‌خانه‌ی ئاسایش، به گوڵه‌وه پێشوازیی له ره‌فیق و جاڤێ كرد. . بیاتێ گانگاس كرۆگ، سوپاسی هه‌ریه‌ك له ره‌فیق و جاڤێ-ی كردووە و وتویەتی: ''به هۆی كاردانه‌وه‌ی خێرا و له‌كاتی خۆیدا، ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سیان رزگاركردووە." . به‌پێی زانیاری میدیاکانی نەوریج، هێرشبەرەکە ناوی فیلیپ مانشاوس ته‌مه‌نی 21 ساڵه، به هۆی كۆدی سه‌ر ده‌رگای مزگه‌وته‌كه، نه‌یتوانیوه بچێته ژووره‌وه و له ده‌رگای پشته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه به ته‌قه‌كردنه‌وه هه‌وڵی چوونه ژووره‌وه‌ی داوه. . بۆ ڕێگرییکردنی ره‌فیق باوه‌شی کردبوو به هێرشبەرەکەدا و جاڤێ-ش هاوكاریی كردبوو، هێرشبەرەکە نزیكه‌ی دوو كاتژمێر به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، زڕ خوشكێكی خۆی كوشتبوو.