ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى بەرهەمە نەوتییەکانى سلێمانى زیادکردنى پشکى غازى سلێمانى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە (3-11-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بۆ مانگی تشرینی دووەم ۳٦٠ بار دێت بۆ پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە وئیدارەی راپەرین بەم شێوەیە دابەش دەکرێت.
رونیشیکردووەتەوە، بۆ ناوشاری سلێمانی ۱۸٥ بار دیاریکراوە، دەرەوەی شاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرینیش ۱۷٥ بار.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەم مانگەوە یەک پشک زیاد کراوە کە ئەویش لەناوشاری سلێمانیدا دابەش دەکرێت هەربۆیە پشکی ناوشار بووەتە ۱۸٥ بار.