گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەفسەرى باڵا

وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە

2022.11.02 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە

ناس کورد-

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوتى لە بەسرە بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست "ناس" کەوتووە، (2ی تشرینی دووەمی 2022) ڕایگەیاندووە، "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست بووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لەو بازرگانانەى سەرکردایەتی تۆڕەکەى کردووە، ئەفسەرى پلە باڵا بووە".

 

دەزگاکە جەختیکردووەتەوە "ئەو پڕۆسەیە یەکێکە لە گەورەترین پرۆسەکانى بەقاچاخبردنى نەوتی خاو لە بەسرە، دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕەکە بەپێی فەرمانی دادوەر بووە."

 

 رونیشیکردووەتەوە "تۆڕەکە بە دروستکردنی کون لە هێڵەکانی هەناردەکردندا نەوتیان بەقاچاخ بردووە".

 

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا ئاماژەى بەوەکردبوو "مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی دیكە توانیان گەورەترین تۆڕی قاچاخی نەوت لە بەسرە هەڵبوەشێننەوە".