گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لاهور شێخ جەنگى: بێدەنگ نابم و پلانم دەبێت

2022.11.02 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى: بێدەنگ نابم و پلانم دەبێت

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، بەرانبەر دۆخى ئێستا بێدەنگ نابێت و لەداهاتوودا پلان و بەرنامە و پلانی گونجاوى دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى لە راگەیەنراوێکدا (2-11-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رەوەندى کوردى لە لەندەن جەختیکردووەتەوە، "ناکرێت چیتر ئەم دۆخە بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەرکی لایەنی پەیوەندیدار و حیزبە سیاسییەکانە بە تایبەت ئەوانەی کە لە دەسەڵاتدان لە پێناو بەرژەوەندیی میللەتەکەمان بیر لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بکەنەوە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە ناهەموارە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری لەندەن، لەگەڵ ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاوازەکانی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا کۆبووینەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەمان بەو دۆخە ناهەموار و چەقبەستووە کرد کە ئێستا هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە، باسمان لە نائومێدی و نیگەرانییەکانی خەڵکی کوردستان کرد بەرامبەر بە شێوازی حکومڕانی و ئەو حیزبانەی کە ئێستا لە دەسەڵاتدان، جەختمانکردەوە کە ناکرێت چیتر ئەم دۆخە بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەرکی لایەنی پەیوەندیدار و حیزبە سیاسییەکانە بە تایبەت ئەوانەی کە لە دەسەڵاتدان لە پێناو بەرژەوەندیی میللەتەکەمان بیر لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بکەنەوە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە ناهەموارە، تا چیتر میللەتەکەمان بێهیوا نەکرێت و گەنجەکانمان بیر لە بەجێهێشتنی وڵات بەرەو هەندەران نەکەنەوە. دووپاتمانکردەوە کە ئێمەش نیگەرانین لەو دۆخەی ئێستا لە ئارادایە، بە وردی چاودێریی بارودۆخەکە دەکەین، بێدەنگ و بێهەڵوێست نابین لە ئاست ئەو کەمتەرخەمییانە، بە پشتیوانیی میللەتەکەی خۆمان هەوڵی جدی دەخەینە گەڕ و بەرنامە و پلانی گونجاومان دەبێت لە داهاتوودا.

 

ئاماژەمان بە گرنگیی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی کرد لە تاراوگە لە ڕێگەی ئەو کار و چالاکییە ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و کلتوری و فەرهەنگییانەی کە ئەنجامی دەدەن خزمەتێکی زۆر دەگەیەنن بە هەرێمی کوردستان و بەردەوام دڵیان لای خەڵکەکەی خۆیانە و دەیانەوێت یارمەتی گەلەکەیان بدەن.باسمان لە دۆخی ئەو پەنابەرانە کرد کە تا ئێستا لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە و لە ژیان و گوزەرانێکی سەختدان، جەختمانکردەوە کە لە ڕێگەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارت و دیبلۆمات و پارلەمانتارەکانی بەریتانیا، کێشە و داوا ڕەواکانیان دەگەیەنین بە لایەنی پەیوەندیدار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.