ناس کورد-
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بە تەوراس بریندار كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (2ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌بوونی ڕووداوێكی شه‌ڕكردن، كه تۆمه‌تبارێك به‌سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بەتەوراس برینداركردبوو، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را توانیان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن."
دەشڵێت، "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (هـ، ت، أ) له‌دایكبووی 1983 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه."