ناس کورد-
محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، پرسی نرخى دۆلار پەیوەندى بە بانکى ناوەندییەوە هەیە و ئەوان پابەندن بە بڕیارەکانى بانکەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سودانی (1-11-2022) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران وتى"حکومەت سورە لەسەر ئەوەى لە زووترین کاتدا بودجە بخاتەڕوو".
جەختیشیکردەوە، "حکومەت هەروەها سورە لەسەر جێبەجێکردنى یاساى تایبەت بە بانکی ناوەندی و سیاسەتە داراییەکانی، کە حکومەت پشتیوانی دەکات".
سودانى ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار ڕێوشوێنی پاراستنی چینە هەژارەکانى بەدوادا نەهاتووە، حکومەتی ئێستا رێوشوێنێک دادەنێت کە چینی هەژار و کەمدەرامەت بپارێزێت".
لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەوە، سودانى وتى "هەڵبژاردنی پێشوەختە پەیوەستە بەوەى پەرلەمان دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. هەرکاتێک پەرلەمان هەڵوەشایەوە، هەڵبژاردن دەکرێت".
ئەوەشى خستەڕوو، مانگی دەی ساڵی 2023 ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەرێوەدەچێت.