گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوو ئیدارەیی’’

قوباد تاڵەبانى: کۆیە ناوچەى 140 ى نێوان زۆنى زەرد و سەوزە

2022.11.01 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: کۆیە ناوچەى 140 ى نێوان زۆنى زەرد و سەوزە

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، کۆیە ناوچەى 140 ە لە نێوان زۆنى زەرد و سەوز، هاوشێوەى ناوچەکانى ماددەى 140 لەنێوان هەرێم و بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (1-11-2022) لە دیدارى "مێرى" وتى "ئێمە ناوچەى 140 مان هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا، ناوچەیەکى دیکەى لەو شێوەیە هەیە لەنێوان زۆنى زەرد و سەوز ئەویش کۆیەیە کە ئیدارییەن سەر بە پارێزگاى هەولێرە، بەڵام لەرووى کلتورى و سیاسی و جەماوەرییەوە سەر بە زۆنى سەوزە".

 

باسى لەوەشکرد، ئێستا جۆرێک لە سیستەمى دوو ئیدارەیی پەیڕەو دەکرێت، پڕۆژەکان لە داهاتى پارێزگاکانەوە ئەنجام دەدرێت "کۆیە خنکاوە، نەسنورێکى هەیە نە پڕۆژەیەکى گەورە، نە بازرگانى هەیە، ئیتر داهاتى شارەکە لەکوێوە بێت".

 

قوباد تاڵەبانى وتیشى "سەرۆکى حکومەت نەیتوانیوە وەکو پێویست قەرەبووى کۆیە بکاتەوە، چونکە لەنێوان زۆنى زەرد و سەوزدایە، بۆیە پێویستە سیاسەتى دارایی بگۆڕدرێت و داهات وەکو داهاتى گشتى سەیر بکرێت نەک داهاتى پارێزگاکان، بەڵام بۆچونى جیاواز هەیە لەو بارەیەوە".