گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نێچیرڤان بارزانی واژۆى لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەکرد

2022.11.01 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی واژۆى لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەکرد

ناس کورد-

راوێژکارێکى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێم واژۆى لەسەر یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد شەهاب لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ "روداو" وتى نێچیرڤان بارزانی، یاساکەی واژۆی نەکردووە.

 

هەر یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان دەربچێت، ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێم رای خۆی لەسەر بدات. سەرۆکی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سێ بژارەی لەبەردەمدایە: واژۆکردن، رەتکردنەوە و بێدەنگی هەڵبژاردن.

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم واژۆی لەسەر یاساکە نەکردووە، بەڵام رەتیشی نەکردووەتەوە. بەپێی یاسا دوای 15 رۆژ، ئەگەر واژۆی لەسەر نەکات، یاساکە جێگیر دەبێت و پێش 06-11-2022 بە واژۆی سەرۆکی پەرلەمان لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاودەکرێتەوە.