گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکرا

2022.11.01 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکرا

ناس کورد-

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە چەندینجار کێبڵی کارەبای دزیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (1ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە كۆگاكەی كێبڵی كارەبایی دیارنامێنێت و چەند جارێكیش ئەم كارە دووبارە بۆتەوە و بەنزیكەیی بایی 50 هەزار دۆلار كێبڵی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات لێكۆڵینەوە و بەدواچونەكانیان دەستپێكردوو دوای ناسینەوەی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار لەكاتی فرۆشتنەوەی كێبڵە دزراوەكاندا دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ژمارەیەك كێبڵی دزراوو چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە."

 

دەشڵێت، "لە ئێستادا تۆمەتبار (أ، ل، م - لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا."

me_ga.php?id=5803me_ga.php?id=5805me_ga.php?id=5804