گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

زانیاریی نوێ لەبارەی تەندروستی ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت خەسووی سوتاندوویەتی

2022.11.01 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی تەندروستی ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت خەسووی سوتاندوویەتی

ناس کورد- 

برایەکی ئەو ژنە دووگیانەی لەشاری کەرکوک دەوترێت، لەلایەن هاوسەر و خەسووەیەکەیەوە سوتێنراوە، ڕایگەیاند، تەندروستی خۆی و منداڵەکەشی باش نییە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە 15ی مانگی ڕابردوو، ژنێک بە سووتاوی بردراوەتە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکوک و دوای وەرگرتنی وتە لێی وتویەتی، "خۆم خۆم سوتاندووە."، بەڵام بەهۆی گومان لە ڕووداوەکە جارێکی دیکە وتەی لێوەرگیراوە و وتوویەتی، "هاوسەرەکەم و خەسوم وایان لێکردووم و هەڕەشەیان لێکردووم." 

 

برایەکی ئەو ژنە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەونیدا (سێشەممە 1-11-2022) ڕایگەیاند، "ئێستا خوشکەکەم نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ڕێژەی سوتاوییەکەی 67%ـە، تەندروستی خۆی و منداڵەکەی ناو سکیشی باش نییە." 

 

وتیشی، "شوێنی ئازار و ئەشکەنجە بە جەستەیەوە هەیە و قژی لێی دەرهاتووە، چونکە دوای ئەوەی سوتاندوویانە، هاوسەرەکەی بە قژ ڕایکێشاوەتە ژوورەوە و هەڕەشەیان لێکردووە کە نابێت ڕووداوەکە ئاشکرا بکات و بڵێت، خۆی سوتاندووە."