گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلی حەمەساڵح: 20%ی پڕۆژەکانی شاسوار عەبدولواحید پشکی کۆمپانیای نۆکانە

2022.10.31 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی حەمەساڵح: 20%ی پڕۆژەکانی شاسوار عەبدولواحید پشکی کۆمپانیای نۆکانە

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، 20%ی پڕۆژەکانی شاسوار عەبدولواحید پشکی کۆمپانیای نۆکانە و ئیدارەی گشتیی یەکێتییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (31ی تشرینی یەکەمی 2022) گوتی، "شاسوار عەبدولواحید کە من بە شەریکی دەسەڵات تۆمەتبار دەکات، خۆی شەریکی دەسەڵاتە".

 

گوتیشی، بنکەکانی پۆلیس بە بڕیارێکی سیاسی ئاگادارکراونەتەوە کە سکاڵا دژی شاسوار عەبدولواحید وەرنەگرن.

 

عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشکرد کە "شاسوار عەبدولواحید 82 ملیار دینار قەرزداری حکومەت قەرزارە و دەڵێت نایدەمەوە."

 

گوتیشی، "شاسوار عەبدولواحید 314 ملیۆن دیناری پارەی کارەبا قەرزدارە و نایداتەوە." 

 

ئاشکراشیکرد کە "چاڤی لاند بە شێوەیەکی ساختە بە شۆفێری برایەکی شاسوار عەبدولواحید فرۆشراوە."

 

باسی لەوەشکرد کە "سەرجەم سکاڵاکان لەسەر شاسوار عەبدولواحید و کۆمپانیاکە بە بڕیاری سیاسی داخراون کە 14 سکاڵا بوون."