ناس کورد-
بانکى ناوەندى عێراق فرۆشى دۆلار بەڕێژەیەکى بەرچاو کەمدەکاتەوە، ئەوەش لەگەڵ دابەزینى گەورەى نرخى ئەو دراوە بەرانبەر دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکانى بانکى ناوەندى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ بانکەکە 201,990,300 ملیۆن دۆلارى خستووەتە مەزادەوە، کە 18.500.000 ملیۆن دۆلارى بەشێوەى کاش بووە.
هەر بەپێی ئامارەکان، سبەینێ بانکەکە فرۆشى دۆلار بۆ 151.863.380 ملیۆن دۆلار کەمدەکاتەوە و لەو بڕە تەنها 6.700.000 ملیۆن دۆلارى بەشێوەى کاش دەخرێتە مەزادەوە.
نرخى دۆلار بەرانبەر دینارى عێراقى ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە دابەزینى بەرچاو بەخۆوە دەبینێت و ئەمڕۆ 100 دۆلار بۆ 145 هەزار دینار و 600 دینار دابەزى.