گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارمەندێک بریندارە

هۆکارى گڕگرتنى پاڵاوگەکەى قوشتەپە دیاریکرا

2022.10.31 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى گڕگرتنى پاڵاوگەکەى قوشتەپە دیاریکرا

ناس کورد-

 

بەرگرى شارستانى هەولێر هۆکارى گڕگرتنى پاڵاوگەیەکى نەوتى لە سنورى قوشتەپە گەڕاندەوە بۆ تەقاندنەوەى کورەیەکى پاڵاوگەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود کاڕەش وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر (31-10-2022) بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند "ئاگرەکە زۆر گەورە بوو، بەشێک لە کۆگاى پاڵاوگەکە کە رۆن و بەنزینى تێدا بوو مەترسی گڕگرتنى لێدەکرا و ئەگەر ئەوە روویبدایە کارەساتێکى گەورەى دەخوڵقاند، بەڵام تیمەکانمان ڕێگریان لەوەکرد".

 

وتیشى هۆکارى ئاگرەکە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەقینەوەى کورەیەک بووە کە بەهۆیەوە بووەتە هۆى کەوتنەوەى ئاگرەکە.

 

مەسعود کاڕەش باسى لەوەشکرد، کارمەندێکى بەرگرى شارستانى لەکاتى کوژاندنەوەى ئاگرەکە لەهۆش خۆى چووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.