ناس کورد-
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "جەزیرە" 14 ملیۆن کەسی جگەرەکێش لە عێراقدا هەن و ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بە جگەرە دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاپۆرتەکەدا (دووشەممە 31-10-2022) ئاماژە بەوەکراوە، بازاڕەکانی عێراق پڕن لە جۆرەها جگەرە کە بە شێوەی فەرمی و نافەرمی دێنە ناو وڵاتەوە و دەفرۆشرێن کە زۆرینەیان پشکنینیان بۆ ناکرێت و هیچ مەرجێکیان تێدا نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە عێراق 14 ملیۆن کەس جگەرە دەکێشن و ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار لە جگەرەدا خەرج دەکرێت.
لەوبارەیەوە عەبدولزەهرا الهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، "ئەو جگەرانەی دێنە ناو عێراقەوە، ناچنە کوالیتی کۆنترۆڵ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەڕێگەی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکانەوە لە هەرێمی کوردستانەوە دەهێنرێنە ناوەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکەیان هیچ ئاماژە و داتایەکی لەسەر بازرگانیکردن بە جگەرە و بڕ و ڕێژەی بەکارهێنان لە ناوخۆی وڵاتدا نییە، ئەوە جگە لەوەی هیچ ئامارێکیشیان نییە لەسەر جۆرەکانی جگەرە و کوالێتیان، بە تایبەت کە هەندێکیان بە نرخێکی زۆر کەم دەفرۆشرێن.