گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 181 کەس گیانیان لەدەستدا

ڤیدیۆ؛ دواى هەفتەیەک لە کردنەوەى پردێکى هەڵواسراو داڕوخا

2022.10.31 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ دواى هەفتەیەک لە کردنەوەى پردێکى هەڵواسراو داڕوخا

ناس کورد-

 

لانى کەم 181 کەس گیانیان لەدەستدا بەهۆى داڕوخانى پردێکى هەڵواسراوەوە لە ویلایەتى غوجرات لە خۆرئاواى هندستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى هندستان، زۆربەى قوربانییەکان ژن و منداڵ و کەسانى بەتەمەنن.

 

پردەکە هەفتەیەک لەمەوبەر کرایەوە دواى ئەوەى نۆژەنکرایەوە. خەڵک لەسەر پردەکە کۆببوونەوە کاتێک رووداوەکە روویدا.

 

پردەکە کە درێژییەکەى 400 مەترە و لەسەر روبارى ماتسۆ دروستکراوە لەسەدەى 19 لەسەردەمى دەسەڵاتى بەریتانیا لەو وڵاتە بنیاتنرا.

 

بەپێی وتەى دەسەڵاتداران، زیاتر لە 1500 کەس رزگارکراون.