ناس کورد-
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی کارەبا و زیادبوونی نرخی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات و دەشڵێت، "پارەی کارەبا چییە کە خەڵک نەتوانێت بیدات."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " دوو فاكته‌ری زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانی بوونی كاره‌با كه ئه‌وانیش به‌رهه‌مهێنانه له‌گه‌ڵ خواسته، ئه‌وه‌ی له ئێستادا خواستێكی سروشتیه واته ئه‌و خواسته‌یه كه تێیدا توانای خزمه‌تگوزاری كاره‌بای تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌واوی ئامێره كاره‌باییه‌كان كارده‌كه‌ن به‌پێی پێداویستیه‌كان بۆ هاوبه‌شان، كاته‌كانی بوونی كاره‌با باشه، به به‌راورد به‌و به‌رهه‌مه‌ی كه هه‌یه، به‌دڵنیایی ئێمه ناڵێین ته‌واو باشه، چونكه ته‌واو باش لای ئێمه واته 24 كاتژمێرە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێمه له وه‌زاره‌تی كاره‌با كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و هیوادارین كه جێگره‌وه‌ی ئامێره‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ببێت، بۆئه‌وه‌ی كه وزه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌ركه سه‌ره‌كییەکە بەکاربێت، به‌داخه‌وه ئێمه ساڵانێكی زۆره ڕه‌نگه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی هه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان كاره‌با بۆ گه‌رمكردنه‌وه بەکاردێت، به‌ڵام ڕێگه ڕاست و زانستی و دروسته‌كه ئه‌وه‌یه كه كاره‌با به‌كاربێت بۆ ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی ئێمه له وه‌زاره‌تی كاره‌با كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و هیوادارین كه جێگره‌وه‌ی ئامێره‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ببێت بۆئه‌وه‌ی كه وزه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌ركه سه‌ره‌كییەکەی بەکاربێت."
سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌با یاخود شێوازی پێدانی پاره‌ی كاره‌با کە باس له‌وه ده‌كرێت هاوڵاتیان قه‌رزی كرێی كاره‌با بگه‌ڕێننه‌وه، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، " زیاتر له تریلیۆنێک و 261 ملیار دینار وه‌زاره‌تی كاره‌با لای هاوبه‌شه‌كانیه‌تی ئه‌مه كه كه‌ڵه‌كه‌بووه، وەزارەتی کارەبا بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی كرێی كاره‌با و فشاری نه‌كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رز، به‌ڵام له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی كاره‌با خه‌رجیه‌كانی زۆر بووه ئیداره‌دانی 3 هه‌زار و 500 مێگاوات و به‌ره‌و ژوور، بۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با ناچاره قه‌رزه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه و بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدات به ئیداره‌دانی سیسته‌مه‌كه له‌ڕووی كارپێكردن و له‌ڕووی هونه‌ری و جێبه‌جێكردنی كار و پرۆژه‌كان بۆیه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كارئاسانیشی كردووه یه‌كێكه له‌وانه لێخۆشبوو‌ن به‌ڕێژه‌ی 15% ئێستاش به‌شێوازی قیست به‌پێی قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی وا بێت كه بارگرانی دروست نه‌كات له‌سه‌ر هاوبه‌شان و هاونیشتیمانان بۆیه كۆكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ئه‌مه بابه‌ته‌كه‌یه‌تی. "
سه‌باره‌ت به سیسته‌می پریپه‌ید و سیسته‌می پۆست په‌ید، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، " پرپه‌ید بۆ ئه‌وه كردمان ئه‌كه‌ر كه‌سێک بڕێكی زۆر كاره‌با به‌كاربهێنێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگ بیدات و له كۆتایی مانگ بیدات هه‌مان بڕه پاره ده‌دات له‌ڕووی دارایی نه هیچی زیاد كردووه و نه هیچی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام سیسته‌می پریپه‌ید خزمه‌تی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی كاره‌با له‌پێشه‌وه ده‌دات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌كه‌وه مۆنیته‌رێک هه‌یه كه ده‌توانێت چاودێری به‌كارهێنانی كاره‌بای خۆی بكات ده‌توانێت ئه‌و ئامێره كاره‌بایانه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی وا كاریان پێ بكات كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌پێشه‌وه داویه‌تی به‌شی زۆرترین كاتی بكات ئه‌مه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی سیسته‌می كاره‌بادایه وه‌كو ڕێزگرتن له وزه‌كه و له‌ڕووی ته‌كنیكیه‌وه فشار له‌سه‌ر وزه‌ی كاره‌با كه‌م ده‌كاته‌وه، هێنده قازانجی هه‌یه بۆ هاوبه‌شی كاره‌با كه له‌ڕووی ئابورییه‌وه ده‌توانێت خه‌رجیه‌كانی كه‌م بكاته‌وه و وزه‌ی كاره‌با به‌شێوازێكی وا به‌كاربهێنێت كه خزمه‌تی بكات و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی خۆی پێ جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام به نادروستی به‌كاری نه‌هێنێت و پاره‌ی زیاد نه‌دات كه له ڕابردوو له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆست په‌ید بووه له‌كۆتایی مانگه‌كه‌دا پاره‌ی بۆ هاتووەته‌وه و نه‌یزانیووه چی ده‌گوزه‌رێت له به‌ركاهێنانی كاره‌بادا، ڕه‌نگه ئامێرێكی زیاده‌ی به‌كارهێنا بێت گلۆپێكی زیادی به‌كارهێنا بێت كه شوێنی كار و ماڵی به‌جێهێشتبێت و ئامێره‌كانی نه‌كوژادبێته‌وه ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانێت چاودێری به‌كارهێنانی كاره‌باكه‌ی ده‌كات زۆر به‌باشی كۆنتڕۆڵی ئه‌و لایه‌نه ده‌كات. "
لەبارەی ئەوەی ئه‌گه‌ر نه‌توانێت پاره‌ی كاره‌با بدات چ به پۆست په‌ید یان پریپه‌ید ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بێبه‌ش بێت له‌كاره‌با؟، ئومێد ئەحمەد دەڵێت، "پاره‌ی كاره‌با چیه هه‌تا توانای پێدانی پاره‌ی نه‌بێت، هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له‌هه‌موو جیهاندا له هه‌رێمی كوردستاندایه كه له‌قۆناغی یه‌كه‌می كیلۆ وات ئه‌وه‌ری-کاتژمێری (kilowatt hour) بۆ ماڵان به دوو سه‌نته، ئێمه ده‌ستكاری نرخمان نه‌كردووه نرخ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سێک سه‌ری مانگ پاره‌كه بدات له‌سه‌ره‌تاوه بۆخۆی ده‌چێت ده‌یدات بۆخۆیشی چاودێری ده‌كات كه ده‌ستی پێوه بگرێت و سوودی لێ ببینێت خراپیه‌كه‌ی ئه‌وه چیه؟!."