ناس کورد-
سەندیکای پیشەی نواندن لە میسر، هەواڵی گیان لەدەستدانی هونەرمەند عادل ئیمامی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەشرەف زەکی، سەرۆکی سەندیکای پیشەی نواندن (دووشەممە 31-10-2022) بە ڕۆژنامەی "اليوم السابع"ی ڕایگەیاند، "هەواڵی مردنی هونەرمەند، عادل ئیمام دوورە لە ڕاستییەوە و ناوبراو لە ژیاندایە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە میسر و وڵاتانی عەرەبی جارێکی دیکە هەواڵی کۆچی دوایی عادل ئیمام بڵاوبووەوە.