ناس کورد-
بهرپرسانی تهندروستی له بهریتانیا هۆشدارییانداوە له دوو جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه بهرگری له بهرامبهر ڤاكسینهكان دروستدەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێگەى "دەیلی مەیل" ى بەریتانى، هەردوو جۆری BQ.1 و VBB لە جۆری ئۆمیکرۆنەوە هاتوون کە زوو دەگوازرێنەوە.
بهپێی ئامارەکان 717 حاڵهتی نوێ جۆری BQ.1 و 18 حاڵهتی جۆری XBB لە بەریتانیا تۆمارکراون.
پسپۆڕان رایانگەیاند، هەردوو جۆری کۆرۆنا دەتوانن بەرگری بەرانبەر ڤاکسینەکان دروست بکەن و خۆیان لە سیستەمى بەرگرى لەش بدزنەوە.
ئاژانسی تەندروستی و ئاسایشی بەریتانیا رایگەیاندووە، توێژینەوە ئەنجامدراوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە پەیوەندی لەگەڵ گۆڕاوە نوێیەکان.
هەروەها پسپۆڕانی دامەزراوەی توێژینەوەی بایۆزنترۆم لە زانکۆی بازل لە سویسرا هۆشدارییان داوە کە جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕەنگە ببێتە هۆی شەپۆلێکی نوێی "گەورە"ی حاڵەتەکان لە سەرانسەری ئەوروپا پێش کریسمس.
کۆرنێلیۆس رۆمەر، زانای بایۆلۆجی حیساباتی لە کۆمپانیای بایۆسێنتروم دەڵێت، گۆڕانەکانى ئێستا زۆر جیاوازن لەوەی پێشتر بەسەر ڤایرۆسەکەدا هاتووە.
وتیشی "ئێستا بۆ یەکەمجارە، چەندین جۆر دەبینین، چەندین جۆر بە هاوتەریب سەرهەڵدەدەن، هەموویان گۆڕانکاری زۆر و هاوشێوەیان هەیە، هێشتا زۆر بە باشی لە بەرگری لەش خۆیان دەپارێزن".