ناس کورد-
کوتلەى بەدر بەسەرۆکایەتى هادى عامرى رایگەیاند، پشکى حزبەکان لە پێکهاتەی کابینەی محەمەد شیاع سودانی پەیامێکی راستەوخۆ بوو بۆ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەباس زاملى سەرۆکى کوتلەکە (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "هیچ وەزیرێک بەسەر سودانیدا نەسەپێنراوە، وهزیرهكان بژاردهی سودانین".
وتیشى "کوتلەى بەدر وهزارهتی گواستنهوهى لەئەستۆیە، ئێمه كارهكانی وهزیر له ئهستۆ دهگرین و دوای ساڵێك ههڵسهنگاندنی بۆ دهكهین".
زاملى باسى لەوەشکرد "ئێمە لەبەردەم خەڵک و ڕەوتی سەدری ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە دەبینەوە، دوو بژاردەمان لەبەردەستە، یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ ڕاستییەک لەو قسەیەدا نییە کە دەڵێت پشکی چوارچێوەی هەماهەنگی ١٢ وەزارەتە، داواش لەو کەسانە دەکەم کە بانگەشەی ئەوە دەکەن ناویان بهێنن".
"دیاریکردنى پشکى حزبەکان لەوەزارەتەکان پەیامێکە کە ئێمە ویستمان بیگەیەنین بە سەدر، کە دەبێت سەرکردە سیاسییەکان ڕووبەڕووی ببنەوە و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن".
ڕوونیشیكردەوە، "ئەگەر تەیف سامى لە وەزارەتی دارایی شكست بهێنێت، هیچ لایەنێكی سیاسی نییە هەڵگری ئەم شكستە بێت، چونكە سەر بەهیچ حزبێك نییە، لە كاتێكدا ئەگەر وەزیری گواستنەوە شكست بهێنێت، ئێمە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرین، ئەوە بۆ وەزارەتەکانى دیکەى پشکى لایەنەکان راستە".