ناس کورد-
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنى چوار کەسى بەتۆمەتی دزیکردن لەهاوڵاتیان راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش (30-10-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو کەسانە لەقەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران، کە هەستاون بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان، لەقەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری.
دەقى راگەیەنراوەکە:
هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ٤ ) کەسی تریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی دزیکردن لەهاوڵاتیان
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان چوار کەس لەقەزای چەمچەماڵ بەناوەکانی(ھ ، ر، ئ) و (ع، ع، ج) و (ئ، س، م) و ( ک ، ھ ، م) دەستگیرکران، کە هەستاون بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان، لەقەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری.
تۆمەتبارەکان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و ماتۆڕسکیلەکانیان بردوە لە پارێزگای کەرکوک فرۆشتویانە.
ئەمە لەکاتێکدایە مانگێک لەمەوبەر چەندین تۆمەتباری دیکە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر هەمان بابەت دەستگیرکران و ڕاپێچی بەردەم یاساو دادوەر کران.
لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی