کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرە بەرە و بە زیادبوونی قەیرانەکان.. خەریکە پەتەکە لە ملی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق زیاتر گیر دەبێت، لایەنە سیاسییەکان بۆڵەبۆڵیانە لەسەر خراپی کاری حکومەتەکەى، مەرجەعیەتی دینی لێدوان و ناڕەزایەتییەکانی لە دۆخەکە زیاتر بووە و پرسیار لە هۆکار و ڕێگای چارەسەرکردن دەکات. بەرنامەى حکومەت، دۆزینەوەى تەرمی نەناسراو لە بابل، تەقینەوەى سەربازگەى سەقر، هەیکەلی حەشدی شەعبی، ناکۆکییە ناوخۆییەکان، ڕاوەدوونانی ئۆپۆزسیۆن، دواترینیان، جموجوڵ و نیگەرانی فراکسیۆنى سائیرونی سەدر لە ئەدای حکومەتەکە بە ئاڕاستەى ئەوەى ئەوان پێی دەڵێن "گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕاستکردنەوەى هەڵەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک." ."ئامۆژگارییەکانی سەدر"
. موقتەدا سەدر ڕەخنە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگرێت کە بەڵێنەکانی بۆ دژایەتی گەندەڵی جێبەجێنەکردوە و دەڵێت دۆخەکە مایەی قبوڵکردن نیە. ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در تویتێکی بڵاوکردووەتەوە و داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کردووە، پارێزگاری له شكۆی ده‌وڵه‌ت بكات و سزای ئه‌و كه‌سانه بدات په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كییان هه‌یه. . موقته‌دا سه‌در لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "وه‌ك ئامۆژگارییه‌كی برایانه چه‌ندین كاروباری گرنگ بیر عادل عه‌بدولمه‌هدی دێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكات، ئه‌وانیش داخوازی جه‌ماوه‌ری و مه‌رجه‌عییه‌تن پێكه‌وه، چونکە لە ڕووی شه‌رع و عه‌قڵ و جهماوهریشەوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه". سه‌در ئاماژەی بەوەداوە، "پێویستە پابه‌ندبوونی ته‌واو هەبێت به سه‌ربه‌خۆیی و نه‌بوونی سۆز بۆ هیچ لایەنیکی ده‌ره‌كی، چونكه به‌زاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی قوڵ و نوێیه". . سەدر وتوشیەتی: "دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری خراپه و وه‌ك خۆیه‌تی، داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م هه‌وڵی چڕ‌وپڕ و به‌رجه‌سته بۆ كاراكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بدات، هەروەها تا ئێستا هیچ بەرە و پێشچوونێكمان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا نه‌بینووه، ئه‌و بێده‌نگییه خۆی له خۆیدا مۆڵه‌تدانه به گه‌نده‌ڵیی، بەدڵنیاییەوە خەڵکیش بەردەوامی ئەو دۆخە قبوڵ ناکات". لەکۆتایی پەیامەکەیدا سه‌در باسی لەوە کردووە "پێویسته كار بۆ پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری عێراقیبكرێت و بێ سڵه‌مینه‌وه ئه‌وانه‌ی كار بۆ لاوازكردنی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن سزابدرێن". ."پەیامێک بۆ باشترکردنی ئەدای خۆی"
. ئەو خاڵانەى سەدر ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ عەبدولمەهدی تاوەکو لە ماوەى داهاتوودا ئەدای حکومەتەکەى باشتر بکات و ڕێکاری واقعی و دروست بۆ چارەسەری کێشەکان بگرێتەبەر، ئەگەرنا دەرئەنجامەکان باش نابن. بەپێی ڕای چاودێران، سەدر دوو بژاردەى هەیە، یەکەمیان سیاسییە و ئەوی تریان جەماوەری، بژاردەى سیاسی بریتییە لە فراکسیۆنى سائیرون کە دوای چەند کاتژمێرێک لە تویتەکەى سەدر، هەڕەشەی گرتنەبەری چەند ڕێکارێکیان کرد بۆ "ڕاستکردنەوەى ئاڕاستە هەڵەکە"، بژاردەى جەماوەریش بریتییە لە جوڵاندنی شەقام و خەڵک. . حەمدوڵا ڕوکابی، وتەبێژی فراکسیۆنى سائیروان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەم ئەمرۆ شەممە، 17ی ئابی 2019، بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "فراکسیۆنى سائیرون چاوەڕێ دەکات سەرۆک وەزیرانی عێراق نیەتی باشی خۆی دەربخات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گرتنەبەری ڕێکارە کردەییەکان بە تایبەت دۆسیەکانی ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵ و خزمەتگوزاریی گشتیی، ئەگەرنا سڵ ناکەنەوە لە گرتنەبەری تەواوی ڕێکارە دەستورییەکان لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکانى تر بۆ ڕاستکردنەوەى ئاڕاستە هەڵەکان کە کاریگەری کردووتە سەر ئەدا و ڕێڕەوی حکومەت بۆ خزمەتکردنی عێراق و خەڵکەکەی." . لەبارەى هەوڵی فراکسیۆنەکان، یاسین بەکری، شیکەرەوەى سیاسی دەڵێت، "چەند فراکسیۆنێک دەیانەوێت متمانە لە عەبدولمەهدی وەربگرنەوە و کار بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیەتییەکی پەرلەمانی دەکات بۆئەوەى فیکەی کۆتایی بۆ عەبدولمەهدی لێبدەن بەبێ ئەوەى هیچ کاتێکى زیاتری بدەنێ، بەتایبەت دوای ئەوەى ڕۆژانی جەژن بە خۆشی دەرباز نەبوون بەهۆی ڕووداوی تەقینەوەى بنکەى سەربازیی سەقر و دۆزینەوەى تەرمی بێ ناسنامە." یاسین بەکری بە ناس کوردی وت، "سائیرون فراکسیۆنێکى گەورەى پەرلەمانی عێراقە (54 کورسی) و پێکەوە لەگەڵ فراکسیۆنى فەتح، پشتگیری عەبدولمەهدییان کرد." .بازنەى داواکارییەکان بۆ لەسەرکارلابردن فراوانتر دەبێت
لە چەند هەفتەى ڕابردوودا، چەندین لایەن دەنگی خۆیان بەرزکردەوە بۆ لەسەرکارلابردنی عەبدولمەهدی لە پۆستەکەى، ڕەخنەکانیش لەبارەى ئەدای حکومەتەکەى زیاتر بوون. فراکسیۆنى حیکمەى عەمار حەکیم بە بەردەوامی ڕەخنە لە ئەدای عەبدولمەهدی دەگرێت، هاوکات فراکسیۆنى سائیرونیش بە بەردەوامی ڕەخنەدەگرێت بەتایبەت لە دۆسیەى خزمەتگوزاری گشتی بۆ هاوڵاتیان. . بەڵام ئەوە دژیەکییەکی دروستکردووە بەتایبەت کە فراکسیۆنى سائیرون خۆی پشتگیری لە عەبدولمەهدی کردووە و پیرۆزبایی لێ کردووە، بەڵام بەپێی ڕای چاودێران، حکومەتەکەى عەبدولمەهدی بەرەو ڕوخان دەڕوات چونکە زۆربەى لایەن و حزبەکان نایانەوێت بەرپرسیارێتی حکومەتێکی "شکستخواردوو" بگرنەئەستۆ.