ناس کورد-
کەسوکاری د. کازم فاروق ڕایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ زانیاریی گرنگ لەسەر نەخۆشییەکەی و هۆکاری نەخۆشکەوتنی بڵاودەکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا پەیجی فەرمیی د. کازم فاروق (یەکشەممە 30-10-2022) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، خێزانی د. کازم زانیاریی گرنگ لەسەر نەخۆشییەکەی و هۆکاری نەخۆشکەوتنی بڵاودەکەنەوە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 29-10-2022) ڕایگەیاند، "ئەو دۆخەی کە دەوترێت د. کازمی تێدایە دروستکراوە بۆ بیربردنەوەی قەیرانەکانە لەڕێگەی چەند پەرلەمانتارێکەوە کە خۆیان بە ئیسلامی و سەربەخۆ دەناسێنن، بەڵام لەژێرەوە سەربە دەزگا ئەمنییەکانی پارتی و یەکێتین."
وتیشی، "د. کازم لە ٢٢-٣-٢٠٢٢ لە فڕۆکەخانەی بەغداوە گەشتی کردووە بۆ بەریتانیا و لەئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی لەوێ نیشتەجێیە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بەو نەخۆشییەی کە لە سەرەتاوە باس کراوە، وەک جوڵانەوەکە قسەمان لەگەڵ کردووە و سەردانمان کردووە و هەواڵمان پرسیوە و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکمان دەربڕیوە بۆی."
شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەشکرد، "چەندین جار داوامان لە د. کازم کردووە کە مووچەی پەرلەمانتاری وەرنەگرێت، چونکە ئەو دەوامی نەکردووە، بەڵام ئەو تا ئێستاش وەریدەگرێت."