گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکانی بزانە

زانکۆی سلێمانی لەبارەى دابەزاندن و شوێنگۆڕینی خوێندکاران ڕوونکردنەوەی دا

2022.10.30 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی سلێمانی لەبارەى دابەزاندن و شوێنگۆڕینی خوێندکاران ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە ئاگاداردەکاتەوە دەرفەتی دابەزاندن و شوێن گۆڕینیان پێدەدرێت لە نێوان زانکۆکان و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا (30ی تشرینی یەکەمی 2022) ئاماژەی بەوەکردووە، لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت تەنھا بە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی دووشەممە 31ی 10 بۆ 15ی تشرینی یەکەم  لە رێگای لینکێکی تایبەتی ئۆنلاین لەسەر سایتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی دەتوانن داواکاری تۆمار بکەن.

 

دەشڵێت، "دابەزان و شوێن گۆڕینەکە بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار وکۆنمرەی ئەو بەشەی داوای دەکات و بە ڕەزامەندی هەردوو بەشەکە وتۆماری گشتی، بەجۆرێک تەنها دەرچووانی قۆناغی شەشەمی ساڵی خوێندنی (2021-2022) سودمەند دەبن لەم دەرفەتە نەک ساڵانی رابردوو ."

 

بۆ ئەم مەبەستە پێویستە خوێندکار ئەم کارانە بکات پێش داواکردنی دابەزاندن و شوێن گۆڕین:

1- پێویستە خوێندکار تۆمارکردنی تەواو کردبێت بە سەرکەوتویی و فۆرمی زانیاری خوێندکاری بەدەست ھێنابێت.

 

2- دڵنیابوون لە کریدتی خوێندکار بۆ بەشی داواکراو و کەمترین کۆنمرەی ورگیراو لە بەشی دووھەم لە سیستەمی زانکۆلاین.

 

3- خوێندکار تەنھا یەک جار بۆی ھەیە داوای دابەزین و شوێن گۆڕین بکات و داوکاری دووھەمی رەتدەکرێتەوە.

4- لە دوای دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی خوێندکار بۆی نییە پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی دابەزین و شوێن گۆرین.