ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەی شەو یەکشەممە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە ئەگەری نمەباران هەیە، بەدەر لەوە تاوەکو کاتێکی نادیار هیچ ئەگەرێکی بارانبارین نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا سەکۆی "کەشوهەوای کوردستان" ڕایگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە، لە کاتەکانی شەو و ڕۆژی دووشەمە بڕێک ههور دەگاتە ناوچەکانمان و ئەگەری ڕەشێنە باران و نەمە بارانی کەم ههیە له ناوچە شاخاوییەکاندا و بەشێک لە سەنتەری شارەکان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواتر پێشبینی دەکرێت تا ماوێکی نادیار کوردستان و عیراق بەگشتی لە ژێر کاری گەری بەرزە پاڵەپەستۆێکی بەهێزدا بمێنێتەوە و کەشوههوا بەگشتی ئاسایی دەبێت و تا ئێستا هیچ شەپۆلێکی باران بارین بە دیار نەکەوتووە."