ناس کورد-
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لەگەڵ وەزیری نوێی بازرگانی کۆبوویەوە و ڕایسپارد بە پەلەکردن لە دانانی چەند ڕێکارێک بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتیان و باشترکردنی جۆریەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ شەممە (29ی تشرینی یەکەمی 2022) شیاع لەگەڵ ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق کۆبووەتەوە و تێیدا تاوتوێی پلانی وەزارەتیان لەبارەى بەشەخۆراک و بەرنامەی ئاسایشی خۆراک کردووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سودانی جەختیکردووەتەوە کە حکومەتەکەی گرنگییەکی زۆر بە دۆسیەی خۆراک دەکات و یەکێکە لە پێشینەکانی.
هەروەها وەزارەتی بازرگانی ڕاسپاردووە ڕێکاری تایبەت بگرێتەبەر بۆ باشترکردنی جۆرێتی بەشەخۆراک بۆئەوەی پاڵپشتی هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامت بێت.