ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەت کە ئەمڕۆ شەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2022، بڵاویکردووەتەوە؛
یەکەم: لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە ( سێ قوتابخانەی 18 پۆلی و یەک قوتابخانەی 9 پۆلی ) و یەک باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە. قوتابخانەیەکی دیکەی 12 پۆلی و قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن.
دووەم: لە پارێزگای سلێمانی یەک قوتابخانەی 18 پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە.
سێیەم: لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دادەندرێت.
چوارەم: لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەک یەک قوتابخانەی 12 پۆلی دادەندرێت.
پێنجەم: لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت قوتابخانەی نوێ دادەنرێت، شەش قوتابخانەی 18 پۆلی و یەک قوتابخانەی 9 پۆلی.