گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بێبەریم و دەستگیرى بکەن’’

جەمیل هەورامی لەسەر تەقەکردنى کوڕەکەى لە خەزورى رونکردنەوە دەدات

2022.10.28 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
جەمیل هەورامی لەسەر تەقەکردنى کوڕەکەى لە خەزورى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانى یەکێتى بێبەریبوونى خۆى لەرووداوى تەقەکردنى کوڕەکەى لە خەزورى راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمیل هەورامى لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ كێشەیەك لە نێوان (ئاژوان)ی كوڕى و کاک رزگارى خەزوری کە هاوڕێیەتى روویدا، "بەداخەوە كاك رزگار بریندار بووە، كە جێگەی دڵتەنگیە بۆم".

 

دەشلێت "من بێبەریم لەو رووداوەو ئاگاداری دامودەزگا ئەمنیەكانم كردووە بەزووترین كات دەستگیری بكەن".

 

روداوەکە ئەمشەو هەینى لە شەقامى سالم لە سلێمانى روویدا، کاتێک کەسێک تەقەى لەخەزورى کرد و بەهۆیەوە برینداربوو، دواتر بڵاوکرایەوە کە تەقەکەرەکە کوڕى جەمیل هەورامییە.

 

me_ga.php?id=5792