ناس کورد-
محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەکۆى 23 وەزارەت 20 وەزارەتى بەسەر 10 لایەندا دابەشکردووە، جگە لە سێ وەزارەت کە خۆى بەراوێژ لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى دیاریکردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
"ناس" نەخشەى دابەشکردنى وەزارەتەکان بەسەر لایەنەکان بڵاودەکاتەوە:
دیارترین حزبە بەشدارەکان:
پارتى:
وەزارەتى دەرەوە: فوئاد حسێن
وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە: بەنگین رێکانى
یەکێتى:
وەزارەتى داد: خالید شوانى
وەزارەتى ژینگە: پارتى و یەکێتى ناکۆکن لەسەرى و هێشتا یەکلا نەکراوەتەوە
دەوڵەتى یاسا:
وەزارەتى نەوت: حیان عبدالغنى
وەزارەتى کشتوکاڵ: عەلى عەلیاوى
وەزارەتى وەرزش و لاوان: ئەحمەد محەمەد
عەزم:
وەزارەتى بەرگرى: سابت محەمەد سەعید
وەزارەتى پەروەردە: ئیبراهیم جبورى
فەتح:
وەزارەتى تەندروستى: عەلى حەسناوى
وەزارەتى گواستنەوە: رەزاق عەجمى
عەسائیبى ئەهلى حەق:
وەزارەتى خوێندنى باڵا: نەعیم عەبودى
وەزارەتى گەیاندن: هیام یاسرى
سیادە:
وەزارەتى پیشەسازى: خالید بتال
وەزارەتى بازرگانى: ئەسیر غریرى
وەزارەتى پلاندانان: عەلى تەمیم
وەزارەتى رۆشنبیرى: ئەحمەد بەدرانى
ئەو وەزارەتانەى سودانى بە راوێژ لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى دیاریکردوون:
وەزارەتى دارایی: تەیف سامى
وەزارەتى ناوخۆ: عەبدولئەمیر شەمەرى
وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکان: عون زیاب
کوتلەى سەنەد:
وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى: ئەحمەد ئەسەدى
بزوتنەوەى بابلیۆن:
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران: ئیفان فائق
نەهجى وەتەنى:
وەزارەتى کارەبا: زیاد عەلى فازڵ