ناس کورد-
لەماڵى وەزیرى نوێی پەروەردەى عێراق بەتەقەکردن پێشوازى لە دەستبەکاربوونى وەزیر کرا، وەزیریش رایگەیاند ئەو ئاهەنگە گوزارشت لەئەو ناکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیبراهیم ئەلنامس وەزیرى نوێی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا (٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) ئاماژەى بەوەکردووە “ئەو ڤیدیۆیە کە بە ناونیشانی ئاهەنگ گێڕان بۆ وەرگرتنی پۆستى وەزارەتی پەروەردە بڵاوکراوەتەوە، گوزارشت لە ئەو ناکات و قبوڵنەکراوە”.
داواشی لە هاوڵاتیانی پارێزگای سەڵاحەدین کرد، بە شێوازی شارستانی و نیشتمانپەروەرانەی قبوڵکراو، خۆشی دەرببڕن.
چالاکوانان لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت تەقەیەکی زۆر لە ماڵی وەزیری نوێی پەروەردە دەکرێت، بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی وەرگرتنى پۆستەکەى.