ناس کورد-
وەزارەتى خەزێنەی ئەمریکا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر دامەزراوەی "15 خورداد"ی ئێرانی ڕاگەیاند، کە خەڵاتی ملیۆنان دۆلاری بۆ کوشتنی نووسەری بەریتانی-ئەمریکی، سەلمان ڕوشدی تەرخانکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەو کاتەوەی کە ئایەتوڵڵا خومەینی لە ساڵى 1989 فەرمانی لە سێدارەدانی ڕوشدی دەرکردووە، ئەو دامەزراوەیە ملیۆنان دۆلاری بۆ هەرکەسێک تەرخان کردووە کە ئارەزووی "ئەنجامدانی ئەم کارە قێزەونە" بکات، بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
دە ساڵ لەمەوبەر دامەزراوەی "15 خورداد" کە سەر بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییە، پاداشتی بە ئامانجگرتنی ڕوشدی بەرزکردەوە کە پێشتر چەند مانگێک لەمەوبەر لە نیویۆرک لەلایەن گەنجێکی بەڕەچەڵەک لوبنانییەوە هێرشی کرایە سەر.
لە 12ی ئابدا، روشدی ئامادەکاری دەکرد بۆ بەشداریکردن لە سیمینارێک لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک (باکوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا) کاتێک هادی مەتار (24 ساڵ) هێرشی کردە سەر و و چەند جارێک چەقۆی لێدا، بەتایبەتی لە مل و سکی.
دواتر ڕوشدی بە هێلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، لەوێ بۆ ماوەیەکی کورت خرایە ژێر ئامێری هەناسەدانى دەستکرد پێش ئەوەی بارودۆخەکەی باشتر بێت.