ناس کورد-
دژە تیرۆرى کوردستان رایگەیاند، لە شنگال فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەى کردە ئامانج و 2 کوژراو و 3 برینداری لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 28ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 15:40، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە سکێنیەی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆیەوە 2 چەکداری پەکەکە کوژران و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون.