ناس کورد-
بە تەقەى پاسدارانى ئێران هاوڵاتییەکى هەرێمى کوردستان کوژرا و دووانى دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو کەسانە ئەمڕۆ هەینى بۆ پرسەى کەسێک چونەتە سنورى گوندى چۆمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان، بەڵام لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکى تەندروستى شارباژێر، کەسێک بەناوى داستان رەسوڵ کە لە سییەکانى تەمەنیدایە و خاوەنى دوو منداڵە کوژراوە، دووانى دیکەش برینداربوون.
تەرمى هاوڵاتییەکە و بریندارەکان لەلایەن تیمەکانی مەڵبەندی تەندروستی چوارتاوە گوێزراونەتەوە بۆ سلێمانی.