کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد
پۆلیسی هەولێر، وردەکاری دەستگیرکردنی باندێکی ڕفاند و دزینی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات کە بەناوی ئاساییشەوە بازگەیان داناوە و ئۆتۆمبێلیان دزیووە.
.
پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ، شهممه 17ی ئابی 2019، عهبدولخالق تهلعهت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلیان لە شاری هەولێر دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر وتی"دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بە بوونی ڕووداوی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کردەوە، دوای بهدواداچوون توانی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیر بکات".

عهبدولخالق تهلعهت ئاماژەی بەوەدا "لەسەر ئەو ڕووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە تەمەنیان 26 ساڵە و دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیاندا ناوە".
بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر باسی لەوەکرد "ئەو کەسانە کاتژمێر یهكی شەو، هەڵسابوون بە دانانی بازگەبە ناوی ئاسایشەوە و دواتر کاری رفاندیان ئەنجامدابوو، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMWیان لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب دزیبو کە بۆ گەشت کردن هاتبونە شاری هەولێر."
بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر وتیشی: "لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوهكه کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینهوه کراون، هەروەها دادوهریش بڕیاریدا بەند کردنی تۆمەتبارەکانی بە پێی ماددە 443 لە یاسای سزادانی عیراقی دەرکردووە

".