ناس کورد-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی کرد به‌بۆنه‌ی بوونی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا (پێنجشەممە 27-10-2022) رایگه‌یاند، "ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و رووبەڕووبوونەوه، وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دا.