گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

چەند خاڵێکی تایبەت بە کورد لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئاشکرا کرا

2022.10.27 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
چەند خاڵێکی تایبەت بە کورد لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

خالید شوانی، وەزیری دادی هەرێم لە پشکی کورد چەند خاڵێکی ئاشکراکرد کە لە بەرژەوەندی کوردن لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید شوانی، وەزیری داد لە پشکی کورد لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 27-10-2022) ڕایگەیاند، لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق چەند خاڵێکمان جێگیرکردووە کە سودی کوردی تێدایە بەتایبەت بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەتایبەت حەوت خاڵ هەیە کە تایبەتە بە کەرکوک و کەرکوکییەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی بەرنامەی حکومەتی نوێ ئەوەیە کە لەماوەی مانگێکدا لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 دروستبکرێتەوە و بودجەیەک تەرخان بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکان و ئەو کەسانەی مادەی 140 دەیانگرێتەوە." 

 

وتیشی، "خاڵێکی گرنگی کارنامەی کابینەکە ئەوەیە، لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ بەدواداچوون دەکرێت بۆ ئەو پارێزگارانەی کە بە وەکالەت دانراون و مەلەفی گەندەڵییان لەسەرە، دواتر لادەبرێن، کە ئەوە بۆ کەرکوک زۆر گرنگە، هەروەها پێدانی مەلەفی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی فریاکەوتن." 



ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها ئەوەمان جێگیر کردووە کەسوکاری شەهیدان لە ناوچە دابڕێندراوەکان هاوشێوەی شەهیدانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، یەکێکی دیکە لە خاڵە گرنگەکان، ئەوەیە کە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بخرێنەسەر میلاکی بەغدا."