ناس کورد-
بەهۆی وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە حکومەتی هەرێم دەستلەکاردەکێشێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە حکومەتی هەرێم، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد لە حکومەتی نوێی عێراق.
وا بڕیارە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بدرێت، هەربۆیە خالید شوانی دەست لە پۆستە وەزارییەکەی لە حکومەتی هەرێم دەکێشێتەوە.