ناس کورد-
ناس کورد ناوی ٢١ کاندید بۆ وەزارەتەکانی کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی ئاشکرا دەکات و تیایدا ناوی دوو وەزیری کورد یەکلابوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، ناوی ئەم کاندیدانە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق یەکلابوونەتەوە:
١ - وەزیری دەرەوە - فواد حسێن - کورد
٢ - وەزیری نەوت - حەیان عەبدولغەنی
٣ - وەزیری پلاندانان - محەمەد تەمیم
٤ - وەزیری دارایی - تەیف سامی
٥ - وەزیری بەرگری - سابت محەمەد
٦ - وەزیری ناوخۆ - عەبدولئەمیر شەمەری
٧ - وەزیری تەندروستی - ساڵح مەهدی
٨ - وەزیری کۆچ و کۆچبەران - ئیڤان فایەق
٩ - وەزیری گواستنەوە - ڕەزاق محیبس
١٠ - وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان - عەون زیاب
١١ - وەزیری کار - ئەحمەد ئەسەدی
١٢ - وەزیری وەرزش و لاوان - ئەحمەد موبرقع
١٣ - وەزیری پەروەردە - ئیبراهیم نامس
١٤ - وەزیری بازرگانی - ئەسیر داود سەلمان
١٥ - وەزیری داد - خالید شوانی - کورد
١٦ - وەزیری کارەبا - زیاد عەلی فازڵ
١٧ - وەزیری پەیوەندییەکان - هیام عەبود
١٨ - وەزیری کشتوکاڵ - عەباس جەبر
١٩ - وەزیری خوێندنی باڵا - نەعیم عەبودی
٢٠ - وەزیری پیشەسازی - خالید بتاڵ نجم
٢١ - وەزیری سەقافە - ئەحمەد فکاک
جگە لەو دوو وەزیرە کوردە، کورد دوو وەزارەتی دیکەی بەردەکەوێت، کە وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەن، بەڵام هێشتا ناوی کاندیدەکان یەکلانەبووەتەوە.