گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم هەڵوێستى حکومەت لەسەر بەشدارینەکردنى قوباد تاڵەبانى لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران

2022.10.27 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى حکومەت لەسەر بەشدارینەکردنى قوباد تاڵەبانى لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەر نیگەرانییەك هەبێت، پێویستە لە ناو ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆى لەسەر بكرێت، ئەوەش لەیەکەم هەڵوێستى فەرمى حکومەتدا لەبارەى بەشدارینەکردنى قوباد تاڵەبانى لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل (27-10-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا و لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئامادەنەبوونى قوباد تاڵەبانى لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران وتى "هەر نیگەرانییەك هەبێت، پێویستە لە ناو ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆى لەسەر بكرێت و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە". 

 

جەختیشیکردەوە، ئەوان پێیان باش نییە نیگەرانییەكان لە راگەیاندن باس بكرێت. چونكە ئەركی حكوومەت ئەوەیە كە ژینگەیەكی ئارام بۆ بازاڕ و هووڵاتیان فەراهەم بكات. "ئێمەش هەق بە خۆمان نادەین بچینە تەفاسیل، چونكە هەموو شتێك لە ئەنجومەن باس دەكرێت".

 

 هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەشێک لە وەزیرەكانی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی رۆژى چوارشەممەى ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکرد.  

 

سەرچاوەیەکی تایبەت و ئاگادار لە دۆخەکە تایبەت بە ناس کوردی (26ی تشرینی یەکەمی 2022) وت، قوباد تاڵەبانی "نیگەران و توڕەیە" لە دۆخی حکومڕانی هەرێمی کوردستان و نیگەرانیەكانیان ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کردووە و جەختیان کردووەتەوە کە "هەتا نیگەرانیەكان نەڕەوێندرێنەوە بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران ناكەین."