ناس کورد-
محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو لەکارنامەى کابینەکەیدا بەڵێنیداوە رێوشوێنەکان دژى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان دوابخات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی کارنامەکە کە دەست "ناس" کەوتووە، کابینەى سودانى خۆى بەدور دەگرێت لەگرتنبەرى هەر رێوشوێنێک دژى هەرێمى کوردستان کۆمپانیا نەوتییەکان و دواخستنى رێوشوێنەکان لەو بارەیەوە، ئەوەش بۆ دورخستنەوەى مەترسی لەسەر ئابورى وڵات.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا بە شەفافى کاردەکەن بۆ داڕشتنى پڕۆژە یاساى نەوت و غاز لەماوەى شەش مانگدا.
هەر لە کارنامەکەیدا سودانى بەڵێنیداوە کاربکات بۆ هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمان لەماوەى سێ مانگدا و ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەماوەى ساڵێکدا.