گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسیارێتى لەئەستۆ گرت

داعش ڤیدیۆى هێرشەکەى ئێرانى بڵاوکردەوە

2022.10.26 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
داعش ڤیدیۆى هێرشەکەى ئێرانى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

 

ڕێکخراوى داعش به‌رپرسیارێتى خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌زارگه‌یەکى ئاینى له‌ شاری شیراز له‌ باشووری ئێران ڕاگه‌یاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکەدا 40 کەس کوژراون و بریندار بوون.

 

بەپێی ئاژانسى "تەسنیم"ی ئێرانی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە خوێناوییە هاوڵاتی ئێرانی نین.

 

ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌، که‌سێکی چه‌کدار له‌ مه‌زارگه‌ی "ئه‌حمه‌د بن ئیمام موسا بن جه‌عفه‌ر" له‌ شاری شیراز له‌ باشووری ئێران ته‌قه‌ی له‌ زیارەتکاران کرد.

 

پێشتر میدیاكانی ئێران بڵاویان كردبووەوە سێ كەسی نەناسراو تەقەیان كردووە.

 

بەپێی میدیاکانى ئێران، لە هێرشەکەدا 15 کەس کوژراون و 45 کەسی دیکەش برینداربوون.