ناس کورد-
نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دۆسیەیەکی تەواوی لەبارەی پرسی پارەی باج پێشکەشى پەرلەمانى عێراق کردووە و جەختیکردووەتەوە کە دەستەى نەزاهەى لە گومانى بوونى گەندەڵى لەو دۆسیەیە ئاگادارکردووەتەوە، ئەوەش دوو مانگ دواى دەنگدان لەسەر حکومەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەى کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە دەرچووە و کەناڵی ئەلشەرقییە بڵاویکردووەتەوە (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) دەردەکەوێت کە “پێشتر نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە 19ی ئابى 2022 نوسراوێکى ئاڕاستەی دەستەى نەزاهە کردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و وردبینیکردنی پرسی گەڕانەوەی پارەی باج و گومرگ بەهۆی بوونى گومانی گەندەڵی تێیدا".