گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

مەسرور بارزانی: ئێستا سامانی سروشتیی کوردستان بۆ ئاوەدانی بەکاردەهێنرێت

2022.10.26 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی: ئێستا سامانی سروشتیی کوردستان بۆ ئاوەدانی بەکاردەهێنرێت

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا سامانی سروشتیی کوردستان بۆ ئاوەدانی بەکاردەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز لە هەولێر (26ی تشرینی یەکەمی 2022) گوتی، پاڵاوگەی لاناز یەکێکە لە پاڵاوگە هەرە پێشکەوتووکانی هەرێمی کوردستان و دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتییان بکات، بووەتە شوێنێک بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار.

 

گوتیشی، هەرێمی کوردستان خاوەنی سامانێکی سروشتی زۆرەوە دەوڵەمەندە و ئێستا بۆ ئاوەدانی بەکاردەهێنرێت.


باسی لەوەشکرد کە "لە دەستووری عێراقدا بە روونی دیارە چۆن دەتوانین سود لە سامانی سروشتی کوردستان وەربگرین."


مەسرور بارزانی جەختیکردەوە کە "دەسەڵاتدارانی بەغداد دەستووریان وەک خۆی جێبەجێ نەکردووە، سامانێکی سروشتی زۆر لە عێراقدا هەیە، بەڵام ئیدارە دانی خراپە."

 

گوتیشی کە "هیوادارین لە حکومەتی نوێی عێراق یاسای نەوت و غاز بنوسرێتەوە."

 

باسی لەوەشکرد کە "لە کابینەی نۆدا گرنگی زۆرمان بە کەرتی نەوت و غاز داوە بەڵام تەنها کەرت نییە کە پشتی پێببەستین."