ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان توشبوونی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی بەڕێوەبەرایەتییەکەی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاشکراکرد و دەڵێت، "ئه‌و كارمه‌ندانه به‌هۆی ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامیان به پیسبوونی ژینگه و گازه مه‌ترسیداره‌كانه‌وه توشبوون".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جاسم محه‌مه‌د عه‌لی خان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای ده‌ربه‌ندیخان به ترافیك ئێف ئێمی (26ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕاگه‌یاند، "كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌راورد به هاوڵاتیانی دیكه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاتره، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌راورد به‌هاوڵاتیانی دیكه زۆرتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و ڕۆژانه زیاتر به‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژینگه‌و هه‌موو ئه‌و گازه مه‌ترسیدارانه‌ی له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه تێكه‌ڵ به ژینگه ده‌بن".
به‌رپرسه‌كه‌ی هاتوچۆ ئاشكراشیكرد، "تائێستا به‌ته‌نها له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان سێ كارمه‌ندی هاتوچۆ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون، كه دوانیان ئه‌ركی ڕۆژانه‌یان له‌تونێلی ده‌ربه‌ندیخاندا بووه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌سلێمانی ئاشكرایكردوه، ڕۆژانه زیاتر له 15 هاوڵاتی دوای پشكنین بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون.