ناس کورد-
دێرین مەحمود، ڕاهێنەری کوردیی نێودەوڵەتی پێی وایە ناڕێکی خوێندنەوە یان ئەوەی پێی دەوترێت دیسلکسیا، یەکێکە لە سەختییە بەناوبانگەکانی فێربوون و ئەو سەختییەی کە سەرنجی زانایان و پەروەردەکاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، چارەسەرەكەشی پەروەدەییە نەك پزیشكی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دێرین مەحمود، ڕاهێنەری کوردیی نێودەوڵەتی بە بابەتێکدا کە تایبەت بۆ ناس کورد نوسیویەتی دەڵێت، خوێندنەوە یەکێکە لە گرنگترین کارامەییە بنەڕەتییەكان کە هەموو فێربوونی لەسەری بنیات دەدانرێت، بەبێ ئەوەش، فێرخواز ناتوانێت لە كاروانی پەروەردەیی خۆیدا بەرەو پێشەوە بچێت.
دەشڵێت، "کاتیک فیرخواز نیشانەکانی ئاڵۆزی خوێندنەوەی تیدا دەردەکەویت کێشەکەی لا ئاڵۆزتر دەبێت و دەستنیشانکردنی كارێكی سەختە بەھۆی نەبونی تۆماری کەسایەتی چۆنکە زانینی ئەم گرفتە ماوەی پێویستە". هەروەها نووسیویەتی "زانینی ئەم گرفتە ماوەی دەوێت، ھەروەھا تێستکی تابەتی ھەیە بە ناوی لۆگۆ کە ئەبیت ئەنجام بدریت".
بە بۆچوونی ئەم ڕأهێنەرە "ئەم گرفتە کیشەیە کاتیک پەراوێزبخریت و کاری جدی بۆ ئەنجام نەدریت، بۆیە گرنگە نیشانەکانی لەسەرتادا بزانرێت، کاتێکیش داییبابان و ماوستایان ھەست بەم گرفتە دەکەن ئەوان ئەتوانن ڕیگە چارەبن بۆ یارمەتی دانی".
ئەم ڕاهێنەرە ئەوەش ئاشكرا دەكا "ڕۆژ لە دوا ڕۆژ ڕیژەی ئەم بابەت لە زیادبوندایە بۆیە ئەبیت تێشکیکی بخریتە سەر،هەروەها مامۆستایان و دایک و باوکان بەرپرسیارن لەوەی دڵنیابن منداڵەکان هەم لە کاتی خوێندنەوە و هەم لە نووسیندا گەشە دەکەن. گرنگە فشار لەسەر منداڵەکە نەکرێت، بەڵکو پابەندبوون و هەستی ئەرێنی دروست بکرێت، هەرچەندە ئەمە ئەماریکی تازیە بە لام بە داخەوە لە ڕۆژ ھەلاتی ناوەراست و عیراق بەردەست نییە چونکە بایەخی پێ نادەن".
دەشڵێت، "16%ی پیاوان و تەنها 3%ی ژنان تووشی یەک یان چەند کێشەی فێربوونی تایبەت بوون. 10%ی پیاوان و تەنها 2%ی ژنان تووشی ناڕێکی خوێندنەوە بوون"
چارەسەر و ڕێکارەکانی
دێرین مەحمود لەبارەى چارەسەر و ڕێکارەکانی دەڵێت، "ئێمە هۆکاری ڕاستەقینەی ناڕێکی خوێندنەوە نازانین، بۆیە ناتوانرێت ڕێگری لە حاڵەتەکە بکرێت. بەڵام دەتوانین لە ڕێگەی ڕێوشوێنی جۆراوجۆرەوە کێشەکە کەم بکریتەوە ئەو تەکنیکانەی فێربوون کە زیاتر جەخت لەسەر شێوازەکانی تری فێربوون دەکەنەوە لە چاو وشەی نووسراو باشترن، بەجۆرێک کە هەستەکانی تر دەکێشرێنە ناو پرۆسەی فێربوونەوە".
بۆ نموونە منداڵ دەتوانێت گوێ لە تۆمارێکی دەنگی بگرێت لەکاتێکدا بە پەنجە پەیڕەوی لە وشەکانی ناو دەقێک دەکات. پەروەردەکارێکی بە ئەزموون چەند تەکنیکێکی لەو جۆرەی دەبێت بۆ یارمەتیدانی منداڵەکە. هەروەها دەتوانێت سوودمەند بێت لەوەی کە تۆ زۆرجار بۆی بخوێنیتەوە تەکنیکی فیر کردن بۆ فیرخواز گرنگە".
هەروەها دەڵێت "وەکو ڕاھینەریک و جەخت لەسەر یەک شت دەکەمەوە ئەم نەخۆشی نیە تاکو پیویستی بە دکتۆر بیت ئەمە کاری پەروەردە و تەکنیک چۆنیتی ریگە دۆزینەوە بۆ فیربون و نوسین بەردەوام بوونە ھەروەھا کیشەیە ئەگەر زوو ئاگادار نەبێت."