ناس کورد-
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند، هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەشێک لە وەزیرەكانی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی تایبەت و ئاگادار لە دۆخەکە تایبەت بە ناس کوردی (26ی تشرینی یەکەمی 2022) گوت، قوباد تاڵەبانی "نیگەران و توڕەیە" لە دۆخی حکومڕانی هەرێمی کوردستان و نیگەرانیەكانیان ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کردووە و جەختیان کردووەتەوە کە "هەتا نیگەرانیەكان نەڕەوێندرێنەوە بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران ناكەین."
هەر بەپێی زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانی هێشتا لە هەولێرە، بەڵام دوو وەزیری تیمی یەکێتی بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.
بڕگهی دووەم، بریتییه له خستنهڕووی پێشنیاری وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ ههمواركردنهوهی خشتهی ژماره 5ی له بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران، تایبەت بە بهكرێدانی ناوچه پیشهسازییهكان.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بڕگەی سێیەم خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی پێکەوەژیان).
بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.