ناس کورد-
لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی پلانی هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی دانەکانی سەبەتەی خۆراك لە ساڵی داهاتوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محهممهد نوری، جێگری سهرۆكی لیژنهكه له ڕوونكردنهوهیهكدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (26ی تشرینی یەکەمی 2022) راگهیاند، "پلانێكی وهزارهتی بازرگانی ههیه بۆ زیادكردنی ژمارەی سەبەتەی خۆراک بۆ 10 دانە، و لەوانەیە ساڵانی تر بگاتە 12 دانە بۆ یەک مانگ، ئەوەش بەپێی بودجەی یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک”.
ئاماژەی بەوەدا کە "ساڵانی ڕابردوو 6 بۆ 8 دانە لە سەبەتەی خۆراکدا هەبوو، ئەویش دوو بۆ سێ مانگ جارێک دابەش دەکرا”.
ئاشکرای کرد کە "وەزارەتی بازرگانی یەدەگی باشی کارتی بەشەخۆراکی هەیە، بەڵام پێویستی بە هاوردەکردنی هەندێک کەرەستە هەیە، وەک گەنم، بۆ زیادکردنی ئەم کۆگایە".
باسی لەوەشکرد کە ئەو جۆرە ڕۆنە زەیتەی بەمدواییە دابەشکرا تەندروستترە هەرچەندە بەشێک لە هاوڵاتیان حەزیان لە بۆنەکەی نەبوو.