ناس کورد-
هاتوچۆی دەربەندیخان ژمارەیەک پێشنیاز رادەستى قایمقامى شارەکە دەکات کە یەکێکیان تایبەتە بە قەدەغەکردنى هاتوچۆى بارهەڵگر بەناو تونێلەکەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقەدەمی هاتوچۆ جاسم محەمەد عەلی خان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە رادیۆى هاتوچۆى سلێمانى راگەیاند، چەند پێشنیازێکیان ئاراستەی قائمقامی قەزای دەربەندیخانیان کردووە داوایان کردووە کە بریتین لە:
١. لە دوای نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، ئەگەر ڕێگای ناوتاق قیرتاو بکرێت پێمان باشە بە هەمیشەیی ڕێگا نەدەین بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە ناو تونیلەکەدا بڕوا ، وە ڕێگای بارهەلگر بە هەمیشەیی لە ناوتاقەوە بروات ئەمەش باشترین ڕێگا چارەیە، بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان کە ئاماری ئەمسال لەکۆی گشتی ( ٥٨ )ڕووداو ( ٤٤ ) رووداویان ئوتۆمبێلی بار هەلگر بووە.
٢ -ڕێگای تونیل تایبەت بکرێت تەنها بۆ ئوتۆمبێلی تایبەت ئەوەش چەندین سودی دەبێت لە زۆر روەوە کە جگە لە کەمکردنەوەی ڕوداوەکان تونێڵەکەش پاڕێزراو تر ئەبێت لەڕووی پاک ڕاگرتن و ڕووناک کەرەوەو تەنانەت دەتوانرێت هەواکێشیشی بۆ دابنرێت.
۳- بەقیرتاو کردنی ڕێگای ناوتاق ئەوا، بۆ حاڵەتی گرفتەکانی هاتووش چارەسەرێکی باش دەبێت وەک و بەدیل وە هەروەها لە زۆر گرفتی هاتووچۆ ڕزگارمان دەبێت و سەلامەتی زیاتریش، بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دەستەبەر دەبێت.
٤ - ئەو چارەسەرەش دەشێت چارەسەرێکی کاتی بێت تا تەواوبوونی دووسایی سەرەکی (دەربەندیخان - زەڕایەن ).