گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەى ئاشکراکرد

کۆمەڵ چارەنوسى لە پەرلەمان یەکلادەکاتەوە

2022.10.25 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ چارەنوسى لە پەرلەمان یەکلادەکاتەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان رایگەیاند، پێش کۆتایی هاتنى تەمەنى پەرلەمان لە 6/11/2022 حزبەکەى بڕیارى کۆتایی دەدات لەبارەى مانەوەى یان کشانەوە لە پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەکیم (25-10-2022) بە تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى وت "پێش 6/11 بڕیارى کۆتایی دەدرێت لەو بارەیەوە لەکۆبوونەوەى گشتى نێوان ئەنجومەنى سەرکردایەتى و ئەنجومەنى دامەزرێنەران".

 

وتیشى "ئەوە بڕیارێکى چارەنوسسازە و وەک خۆم پێمباشە لە پەرلەمان بکشێینەوە، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆنی یەکدین".

 

پێشتر فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لە ئەگەری مانەوەیان لە پەرلەمان لە دوای 6ی مانگی داهاتوو بەرەیەكی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵا لایەنە ناڕازییەكان پێکدەهێنن.